فراکسیۆنی پارتی: بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی دوورن لە ڕۆحی دەستوور

شەیری بکە لە:
فراکسیۆنی پارتی: بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی دوورن لە ڕۆحی دەستوور

فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز


فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی دوورن لە ڕۆحی دەستوور و ڕێککەوتنەکانی لایەنەکانی ئیدارەی دەوڵەت".


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دوورن لە ڕۆحی دەستوور، ڕێگە بە دەستوەردان دەدات لە کاروباری هەرێمی کوردستان و سەپاندنی دەسەڵاتی ناوەندە بەسەریدا.


زانیاريی زیاتر: بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی بە هەموو شێوەیەک دوورن لەو ڕێککەوتنانەی لەنێوان لایەنە بەشداربووەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کراوە، گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە زۆر گرنگە بۆ دۆخی ئێستا و سەلماندنی نیازپاکی و پابەند بوونیانە بەو بەڵێنانەی پێش پێکهێنانی حکومەتی ئێستا دابوویان. فراکسیۆنی پارتی وا دەڵێت.


وێنە گەورەکە: پێشتر دادگەی فیدراڵی چەند بڕیارێکی لەبارەی مووچەی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دابوو، ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی 18 ی ئەم مانگە ناڕەزایەتی بەرامبەر شێوازی هەڵبژاردن دەربڕی.

 

لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ دوای ئەوەی سەردانی سەرۆک بارزانی کرد، ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: پشتگیری خۆمان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد، هاوسەنگ، شەفاف و متمانەپێکراو. پێویستە تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەشداربن لە دیاریکردنی داهاتوویاندا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان