وەڵامی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لە غەززە نەرێنییە

شەیری بکە لە:
وەڵامی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لە غەززە نەرێنییە

دیمەنێكی وێرانبووی غەززە- AFP

ئاڤا نیوز


بەرپرسێکی حەماس ڕایگەیاند، وەڵامی ئیسرائیل بۆ دوایین پێشنیاری ئاگربەست بۆ ماوەی شەش هەفتە بە گشتی نەرێنییە، ئەوەش لەكاتێكدایە ژمارەی قوربانیانی غەززە لە 32 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە.


لێدوانی فەرمی: ئوسامە حەمدان، كە یەكێكە لە فەرماندەكانی حەماس ڕایگەیاند:   نێوەندگیرەکان هەڵوێستی ئیسرائیلیان پێمان ڕاگەیاند، بەڵام بە گشتی نەرێنیین و لە ئاستی چاوەڕوانیی گەلەکەماندا نین. وەڵامەکەیان بە بەراورد لەگەڵ هەڵوێستی پێشووتریاندا هەنگاوێک بەرەو دوا دەمانبات و ڕەنگە بمانگەیەنێتە بنبەست".


ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: هەفتەی ڕابردوو بزووتنەوەی حەماس پێشنیاری شەش هەفتە ئاگربەست و ئازادکردنی نزیکەی 42 بارمتەی ئیسرائیلییان کرد، لە بەرانبەردا داوای ئازادکردنی 20 تا 50 گیراوی فەڵەستینییان کرد. ڕاشیانگەیاند کە پێش ئەوەی بارمتە و دیلەکان ئاڵوگۆڕ بکەن، کشانەوەی بەشێكی سوپای ئیسرائیل پەسەند دەکەن، گەرچی پێشتر داوای کشانەوەی تەواوەتیی سوپای ئیسرائیلییان دەکرد.


لەلایەكی دیكەوە: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی تەندرووستیی غەززە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 65 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە و بەم پێیە کۆی گشتیی ژمارەی قوربانیانی شەڕێ نێوان ئیسرائیل و حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە گەیشتووەتە 31 هەزار و 988 کوژراو و 74 هەزار و 188 کەسیش بریندار بوون. 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: