سوودانی: پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد دەکەم

شەیری بکە لە:
سوودانی: پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد دەکەم

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆكوەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لە گەلی كورد کرد.

 

وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی نەورۆزە و بەو بۆنەیەوە سوودانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێكی بڵاوكردەوە و بە ڕۆژێکی مەزن ناوی برد.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گەلی كوردی ئازیزمان لە هەرێمی كوردستان و هەموو گەلانی عێراق دەكەم، هیواخوازم ئەم ڕۆژە ببێتە هۆی سەقامگیری بۆ عێراق".

 

زانیاریی زیاتر: لە پەیامەکەیدا سوودانی ئاماژەی بەوە کردووە کە جەخت لە هەموو هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی مافەكان دەکەنەوە و بەردەوامیش دەبن.

 

 

شەیری بکە لە: