سبەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا ڕادەگێرێت

شەیری بکە لە:
سبەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا ڕادەگێرێت

وێنە- IHA

 ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیایە، لە سبەیەوە بەشێک لە شێوازەکانی  بانگەشەکردنی پارتە سیاسییەکان دەوەستێت.


وێنە گەورەکە: بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە 21 ی ئادارەوە  پارتە سیاسییەکانی ئەرو وڵاتە ناتوانن کۆبوونەوەی جەماوەری سەر شەقامەکان ڕێکبخەن و بەشێک لە بانگەشەکانی هەڵبژاردن دەوەستێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ئەو 10 ڕۆژەی ماوە، دەتوانرێت پڕوپاگەندەی زارەکی، نووسراو یان بینراو لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەردەوام بێت.


زانیاریی زیاتر:  لە 30ی ئادار، کاتژمێر شەشی ئێوارە هەموو جۆرە بانگەشەیەکی هەڵبژاردنەکان دەوەستێت.


باکگراوند: بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە 31 ی ئادار هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بە بەشداری 34 پارتی سیاسی لە باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: