لە کۆبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان لە تاران پرسی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا تاوتوێکرا

شەیری بکە لە:
لە کۆبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان لە تاران پرسی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا تاوتوێکرا

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵای عێراق

ئاڤا نیوز

 

فەرماندەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە تاران کۆبوونەوە و بڕیاریان داوە بەم نزیکانە هێرشەکانیان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستپێنەکەنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەبو حوسێن حمێداوی، سەرۆکی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: "لە تاران لەگەڵ فەرماندەکانی موقاوەمە لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق کۆبوونەتەوە، پرسی هەڵپەساردنی هێرشەکانیان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا تاوتوێکردووە. هەڵپەساردنی ‌هێرشەکان کۆتایی کارەکە نییە. توانایان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی شەڕی ماوە درێژ".

 

لە لایەکی دیکەوە: بەگوتەی ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە کۆبوونەوەکەی تاران جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەم نزیکانە هێرشەکانیان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەستپێناکەنەوە، پێشتریش بە سوودانیان گوتووە کە پابەند دەبن بە ئاگربەست تا ئەوکاتەی لەگەڵ واشنتن ڕێکدەکەوێت لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

شەیری بکە لە: