عێراق کۆتایی بە کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش هێنا

شەیری بکە لە:
عێراق کۆتایی بە کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش هێنا

کەسێک چەکی بەدەستەوەیە و ئاڵای داعشی بەدەستەوە گرتووە. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، پێش وادەی خۆی کۆتایی بە ئەرکەکانی لە عێراق هێنا، ئەمەش بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق.

 

لێدوانی فەرمی: کریستیان ڕیچەر، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە ڕایگەیاند: "ئەو ئەرکەی کە پێیان سپێردرابوو هێشتا کۆتایی نەهاتووە و کاتیان پێویستە، دەبوو لە ئەیلوولی 2024 ئەو ئەرکە کۆتایی بێت".

 

زانیاریی زیاتر: هەندێک ڕەخنەگر هۆکاری بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی لیژنەکە، بۆ هەوڵە جددییەکانی ئەندامانی لیژنەکە بۆ لێپرسینەوەی زیاتر لە چەکدارانی داعش دەگەڕێننەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لانیکەم سێ سەرکۆنەیان بەدەست گەیشتووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوانی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا و پورتوگال.

 

لەلایەکی دیکەوە: فەرهاد عەلائەدین، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دەرەوە ئاشکرای کردووە: "پێویستیان بە  لیژنەکە نەماوە و بەغداد پێیوایە لیژنەکە بە سەرکەوتووی مامەڵەی نەکردووە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەخنەگران گومانیان هەیە عێراق پابەند بێت بە لێپرسینەوە لە چەکدارانی داعش دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانانەی لە ناوخۆی عێراق کردیان

شەیری بکە لە: