کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی دهۆک دەردەبڕێت

شەیری بکە لە:
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە دهۆک لافاو دروستبوو - وێنە: دیلمان میکائیل

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە دهۆک لافاو دروستبوو - وێنە: دیلمان میکائیل

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ گەیاندنی هاوکاری بە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دەربڕی.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، کارمەندانی وەزارەتەکەی کۆکردووەتەوە بۆ هاوکاریکردن و گەیاندنی فریاگوزاری بۆ ئەو هاووڵاتییانەی دهۆک کە بەهۆی باران و لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

زانیاریی زیاتر: وەزیری کۆچ و کۆچبەران هاوخەمی خۆی بۆ خەڵکی دهۆک نیشان داوە و جەختی کردەوە کە وەزارەتەکەیان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر دۆخێکی ئاوارەبوون کە بەهۆی کەشوهەواوە دێتە پێشەوە، جگە لە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئاوارەی ناو کەمپەکان.

 

باکگراوند: دوێنێ بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەوە لە دهۆک و زاخۆ، سێ کەس لە دهۆک گیانیان لەدەست دا و زیان بە سەدان خانوو و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان کەوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ