پەرلەمانتارێکی پارتی لە عێراق: کشانەوە لە بەغدا یەکێکە لە بژاردەکان

شەیری بکە لە:
پەرلەمانتارێکی پارتی لە عێراق: کشانەوە لە بەغدا یەکێکە لە بژاردەکان

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

دوای بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن پارتییەوە، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری داوە و دەڵێت، ئەگەر بەغدا هەر بەمشێوەیە مامەڵە بکات و بەردەوام بێت، کشانەوەی پارتی یەکێک لە ئەگەرەکان دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی پارتی، بەهۆی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵییە، چونکە حیزبەکە پێیوایە بڕیارەکانی ئەم دادگەیە پێشێلکردنی دەستوورە و هەوڵێکیشە بۆ بچووکردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

 

لێدوانی فەرمی: "ئەگەر ئیدارەی دەوڵەت هیچ بڕیارێک بۆ چارەسەری پرۆسەی سیاسی و بەرژەوەندیی گشتی نەدات و پارتیش بکشێتەوە، کاریگەری لەسەر حکومەتی عێراق دەبێت و پرۆسەی سیاسیش تووشی کێشە دەبێت". زۆزان کۆچەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە  ئاڤا نیوزی گوت.

 

بۆچی گرنگە؟ بڕیارەکانی پارتی وەکو گەورەترین حیزبی هەرێمی کوردستان، کاریگەری لەسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت و پێشبینیش دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشهاتی نوێ ڕووبدەن.

شەیری بکە لە: