توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند

وێنە- AA

ئاڤا نیوز


وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایگەیاند، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكانیدا لە هەرێمی كوردستان سەربازێكیان كوژراوە، لەبەرامبەردا شەش گەریلای پەكەكەيان كوشتووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایگەیاند: گەریلایەكانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانیان و شەڕ ڕوویداوە، بەو هۆیەوە سەربازێك كوژراوە و چوار سەربازی دیكەش برینداربوون. 


زانیاریی زیاتر: بەهۆی شەڕەكەوە لەلایەن هێزەكانیانەوە شەش گەریلای پەكەكە كوژراون.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تاوەكو ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان هیچ زانیارییەكی لەبارەی شەڕەكەوە بڵاونەكردووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو لەسەر ئاستی باڵا بەرپرسانی توركیا و عێراق لە بەغدا كۆبوونەوە و ئاسایشی سنوورەكانی نێوان هەردوو وڵات، هاوكاری لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان تەوەری سەرەكی دانوستانەكانیان بوو.


لەلایەكی دیكەوە: توركیا پلانی ئۆپەرسیۆنێكی گەورەی بۆ هاوینی ئەمساڵ هەیە، لە نوێترین لێدوانیشیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ڕایگەیاند، لە هاوینی ئەمساڵەوە ئاسایشی سنووری عێراق بە تەواوی گەرەنتی دەكەن.
 
‎ 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ