وەزیری پێشووتری بەرگریی عێراق بە "تۆمەتی فێڵكردن" لە سوێد ده‌ستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
وەزیری پێشووتری بەرگریی عێراق بە "تۆمەتی فێڵكردن" لە سوێد ده‌ستگیر دەکرێت

نەجاح شەمەڕی، وەزیری پێشووتری بەرگریی عێراق

ئاڤا نیوز

 

حكومەتی سوێد دەستگیركردنی نەجاح شەمەڕی، وەزیری پێشووتری بەرگریی عێراقی بە تۆمەتی فێڵكردن لە فەرمانگەی سۆسیال و وەرگرتنی پارەی بێكاری ڕاگەیاند.

 

لێدوانی فەرمی: یەنس نیڵسن، داواكاری گشتیی سوێد رایگەیاند: "نەجاح شەمەڕی لەو كاتەی وەزیر بووە لە حكومەتی عێراقدا، لە وڵاتی سوێدیش بۆ بژێویی خۆی و خێزانەكەی بە شێوەیەكی نایاسایی پارەی لە فەرمانگەی سۆشیال وەرگرتووە، هاوکات كرێی خانووشی وەرگرتووە".

 

زانیاریی زیاتر: دوێنێ دووشەممە وەزیرە عێراقییەكە لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ سوێد، لەنێو فڕۆكەخانەی ستۆكهۆڵم دەستگیر كرا.

 

باکگراوند: نەجاح شەمەڕی لە 25-6-2019 تاوەکو 7-5-2020 وەزیری بەرگریی عێراق و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بوو.

شەیری بکە لە: