سەرۆکوەزیران بارزانی: لەگەڵ هەڵبژاردنێکی ڕەوا و دیموکراتییانە و دەستوورین

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا - وێنە: KRG

سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا - وێنە: KRG

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران بارزانی جەخت دەکاتەوە کە لەگەڵ هەڵبژاردنن، بەڵام هەڵبژاردنێکی ڕەوا و دیموکراتیيانە و دەستووری، كە گەرەنتی نوێنەرایەتیكردنی سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان بکات.  

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 19-03-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە میانی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: هەرچەندە بە شێوازی جۆراوجۆری سیاسی، سەربازی، ئابووری و بەناو یاسایی، فشار لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ ئەوەی دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی ببێت، بەڵام خەڵکی کوردستان هەرگیز ئامادە نییە سازش لەسەر مافەکانی بکات.

 

بابەتی ستراتیژی: سەرۆکوەزیران بارزانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتی: ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووین و لەگەڵ هەڵبژاردنین، بەڵام پێویستە هەڵبژاردنێکی ڕەوا و دیموکراتیيانە و دەستووری بێت و لە چوارچێوەی یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە بێت، كە گەرەنتی نوێنەرایەتیكردنی سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان بکات.  

 

گۆشەیەکی دیکە: وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە و هاریکاری و هەماهەنگيی وڵاتەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی و وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هاوڕابوون لەسەر زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارە و پەنابەرانی نیشتەجێی کەمپەکان بۆ شوێنەکانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: