عەممار حەکیم داوایەک ئاراستەی پارتی دەکات

شەیری بکە لە:
عەممار حەکیم داوایەک ئاراستەی پارتی دەکات

عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە- وێنە میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


سەرۆکی ڕەوتی حیکمە نیگەر‌انی سەبارەت بە  بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت "هیوادارم برای ئازیزم کاک مەسعوود بارزانی پێداچوونەوە بەو بڕیارەی بکات."


بۆچی گرنگە: ڕەوتی حیکمە لایەنێکی پێکهێنەری هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتە، دەربڕینی ئەو هەڵوێستە بەهۆی ‌هەڕەشەی پارتییە بە کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق.


لێدوانی فەرمی: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە پۆستێکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "نیگەرانین لە ڕاگەیاندنی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دراوە، داواش لە سەرکردایەتی ئەم حیزبە نیشتمانییە دێرینە دەکەین پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بکەن."


زانیاريی زیاتر:"داوا لە برامان کاک مەسعوود بارزانی دەکەین بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بەو هەڵوێستە بکات و بەردەوام بێت لەسەر ئەو ڕێبازە دیموکراسییەی کە پێکەوە پەیڕەومان کرد و بەرگەی سەختی و قوربانیدانمان گرت بۆ وەدیهاتنی."


باکگراوند: ئەمڕۆ دووشەممە وەک هەڵوێستێک بەرامبەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی بایکۆت کرد و هەڕەشەی کشانەوەشی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: