ئەردۆغان پیرۆزبایی لە پووتین دەكات

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان پیرۆزبایی لە پووتین دەكات

وێنەی ئەردۆغان و پووتین- AA

ئاڤا نیوز
 
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە ڤلادمیر پووتین دەکات ، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕووسیا.


وێنە گەورەکە: بەم سەرکەوتنەی پووتین لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا، ئەردۆغان پێی وایە ڕێڕەوی ئەرێنی پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕووسیا لە بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچێت، لەو چوارچێوەیەشدا بەردەوام دەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەردۆغان بە پوتینی ڕاگەیاندووە، تورکیا ئامادەیە هەر ڕۆڵێکی ئاسانکاری بگێڕێت بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان لە ئۆکراینا.


باکگراوند: پوتینی تەمەن 71 ساڵ، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕێژەی 87٪ ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، بۆ ماوەی شەش ساڵی دیکە وەک سەرۆکی ڕووسیا دەمێنێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: