حکومەت لەبارەی کەشوهەوا هۆشداری دەدات

شەیری بکە لە:

وێنە- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە هۆی بارانی زۆر و ئەگەری ڕوودانی لافاو لە درەنگانی ئەمشەو و ڕۆژی سێشەممە، 19-3-2024، بارودۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان سەخت دەبێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز لە درەنگانی ئەمشەو دووشەممە و سبەی سێشەممە، لە تەواوی كوردستان ڕوودەدات، زۆرترین بڕی بارانبارینیش لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەبێت، بەوەش ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو  هەیە.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: حکومەتی هەرێم هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان، پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:-
١- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل ڕِانەگرن.

2- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.

3- لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگەكان بەکار نەهێنرێن.

4- بە ڕێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.

 

ئەوەی پێشبینی دەكرێت: ڕێژەی زۆرترین باران بارینی پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشممە، بەمشێوەیەیە:


1-    هەولێر/ 40 ملیم/ كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە تا كاتژمێر 6 ی ئێوارە.

2-    سلێمانی/ 40-55 ملیم/ دوای نیوەڕۆی سێشەممە، تاكوو چوارشەممە.

3-    دهۆك/ 70 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تا شەوی سێشەممە.

4-    هەڵەبجە/30-35 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە تا چوارشەممە.

5-    گەرمیان/30-40 ملیم/ دواینوەڕۆی سێشەممە تا  چوارشەممە.

6-    زاخۆ/80 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تا  شەوی سێشەممە.

7-    سۆران/ 60ملیم/ بەرەبەیانی سێشەممە، درەنگانی شەوەكەی.

8-    ڕاپەڕین/ 85 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە،  چوارشەمە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ