نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەخنە لە ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران دەگرێت

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەخنە لە ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران دەگرێت

وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران کۆبووەوە. ئەنجوومەنەکە ڕەخنەی لە پێشێلکارییەکان و زیادبوونی ژمارە لەسێدارەدان لەو وڵاتە گرت.

 
لێدوانی فەرمی: جاڤید ڕە‌حمان، ڕاپۆرتەری تایبەتی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، راپۆرتی خۆی پیشکەش کرد. لە ڕاپۆرتەکەیدا نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە سزاکانی لەسێدارەدان و جێبەجێکردنەی ئەو سزایانە دەربڕی و رایگەیاند: "لانیکەم 834 کەس لە ساڵی 2023دا لە سێدارە دراون، زیادکردنەکەی لە 43٪ بووە بەراورد بە 2022. 


زانیاریی زیاتر: نوێنەرانی ژمارەیەک لە وڵاتان، وەک ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا، یەکێتیی ئەوروپا و ئەرژەنتین ڕەخنەیان لە ئێران گرت.


لە لایەکی دیکەوە: لە دانیشتنەکەدا، نوێنەری چەند وڵاتێک، وەک ڕووسیا، چێن، کوبا، بێلاڕووس، ڤەنزوێلا، کۆریای باکوور و سووریا پشتیوانییان لە ئێران کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: