خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایکێکی ماندوو کە ڕۆڵی باوکیش بۆ دوو منداڵەکەی دەبینێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

خۆری ئاڤا خێزانێکی شاری رانیەی بەسەر کردەوە؛ دایکێکی ماندوو رۆڵی باوکیش بۆ دوو منداڵەکەی دەبینێت؛ هەموو رۆژێک لە پێناو بەدەستهێنانی بژێوییەکی کەم منداڵەکانی بە تەنیا بەجێدەهێڵێت، پزیشک کارکردنی لەم دایکە قەدەغە کردووە بەڵام ناچارە کار بکات.

 

هەموو مانگێک بۆ دابینکردنی کرێی خانووەکەیان دەبێت قەرز بکات و ئێستا دوو ملیۆن دینار قەرزارن. هەژان بووە خۆری ئەم ماڵە و هاوکاری پێشکەش کردن.

شەیری بکە لە: