پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بایکۆت دەکات

شەیری بکە لە:
پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بایکۆت دەکات

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بایکۆت کرد و هەڕەشەی کشانەوەش لە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕەوشی سیاسی بڵاوکردووەتەوە و گرنگترین خاڵەکانی بریتین لە:

 

- لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەخەینە بەردەم بەڕپرسیارێتی نیشتمانی لە جێبەجێنەکردنی دەستوور و تەواوی خاڵەکانی ڕێککەوتنی سیاسی و ئیداریی پێکهێنانی کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق بەسەرۆکاتیی محەممەد شیاع سوودانی، بەپێچەوانەوە ناتوانین بەردەوام بین لە پرۆسەی سیاسی دا.

- بە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانی دەزانین پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بڕیاری نادەستووری و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و، دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بەنایاسایی و نادەستووری  و لە سایەی سیستەمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.

وێنە گەورەکە: پارتی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بە پێشێلکردنی دەستوور و هەوڵدان بۆ بچوووکردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دادەنێت.

بۆچی گرنگە: بڕیارەکانی پارتی وەکو گەورەترین حیزبی باشووری کوردستان، کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن و کۆی پرۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشهاتی نوێ دێنە کایەوە.

شەیری بکە لە: