کۆمیسیۆن بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن دەکات

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی عەباس فەتلاوى و نووسینگەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر، سەرچاوە: بەشی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن

ئاڤا نیوز

شاندێكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ھەولێرە.

چیرۆکی سەرەکی: عەباس فەتلاوى، سەرۆکى کارگێڕیى هەڵبژاردنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتووەتە هەرێمى کوردستان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: شاندەكە سەردانی كۆگاكانی نووسینگەی هەولێر و نووسینگەی دەستەی هەڵبژاردنیان كردووە بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان.

زانیاریی زیاتر: شاندەکە لەگەڵ نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆن كۆبووەتەوە و پشتگیریی لۆجستی و ئیداری و هونەرییان دووپاتکردووەتەوە، بەمەبەستی تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کە بڕیارە مانگی شەشی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: