کۆمپانیای LG چێنەر عەبدولقادر دەکاتە باڵیۆزی خۆی لە عێراق

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


کۆمپانیای LG خۆشناو گرووپ، بریکاری فەرمی کۆمپانیای LG لە عێراق، چێنەر عەبدولقادر، شرۆڤەکاری بەنێوبانگی کوردستان و ئاڤا میدیای وەک باڵیۆزی خۆی دەستنیشان کرد.

لێدوانی فەرمی: محەممەد خۆشناو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای LG خۆشناو گرووپ بە ئاڤا نیوزی گوت: "وەک چۆن LG ناو و براندێکی بەنێوبانگ و جیهانییە، بیرمان لەوە کردەوە دەبێت کەسێک ببێتە باڵیۆزی براندەکە بەهەمانشێوە بەنێوبانگ و کاریگەر بێت، بۆیە بەخۆشحاڵییەوە چێنەر عەبدولقادرمان دەستنیشان کرد و گەیشتینە ڕێککەوتن".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چێنەر عەبدولقادر، شرۆڤەکاری وەرزشی ئاڤا میدیایە و ناوێکی دیار و بەنێوبانگە لە میدیای کوردیدا، بەرنامە ڕاستەوخۆکانی لە تەلەفزیۆن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیای ئاڤا سپۆرت سەدان هەزار بینەریان هەیە.

ئەمەش بزانە: ئاڤا سپۆرت بەشێکی سەرەکییە لە پێکهێنەرەکانی گرووپی میدیایی ئاڤا، پێکهاتووە لە کەناڵێکی ناوخۆیی کە لە ڕیسیڤەرەکانی (ISTAR, HD BOX, FAMILY BOX, ONE BOX, MIX MEDIA, KURD CEL, MY TV+) پەخشی هەیە و لەلایەن ستافێکی پرۆفیشناڵ بەڕێوەدەبرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان