پووتین لە گوتاری سەرکەوتندا: ناترسین

شەیری بکە لە:
پووتین لە گوتاری سەرکەوتندا: ناترسین

ڤلادیمیر پوتین, سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

جارێکی دیکە ڤلادیمێر پووتین بە سەرۆکی ڕووسیا هەڵبژێردرایەوە و لە گوتاری سەرکەوتنیدا وێڕای سوپاسکردنی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی، ڕایگەیاند "ڕووسیا ناترسێت".

لێدوانی فەرمی: پووتین لە گوتاری سەرکەوتنی هەڵبژاردن گوتی: "گرنگ نییە کێ و چەند دەیانەوێت بمانترسێنن و سەرکوتمان بکەن، هیچ کەسێک لە مێژوودا نەیتوانیوە بەسەر ئیرادەماندا سەرکەوێت، ئەوە کاریگەر نەبووە و لە داهاتووشدا هەرگیز نابێت."

زانیاریی زیاتر: پووتین تەمەنی 71 ساڵە و دوای هەڵبژاردنەوەی دەبێتە درێژماوەترین دەسەڵاتداری ڕووسیا لە ماوەی 200 ساڵی ڕابردوودا. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پووتین زیاتر لە 87%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە؛ بەوە ناسراوە  نەیارەکانی مردوون، لە بەندیخانە یان لە تاراوگەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ