ستۆدیۆی هەرەمەکانی میسر لە قاهیرە سووتا

شەیری بکە لە:
ئاگرکەوتنەوە لە ستۆدیۆیەکی بەناوبانگی فیلم لە میسر - وێنە: AFP

ئاگرکەوتنەوە لە ستۆدیۆیەکی بەناوبانگی فیلم لە میسر - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

ستۆدیۆیەکی بەناوبانگی فیلم لە قاهیرەی پایتەختی میسر ئاگری گرت و ئاگرەکە زیاتر لە پێنج کاتژمێری خایاند. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ستۆدیۆی ئەهرام لە گەڕەکی جیزە لە قاهیرەی پایتەختی میسر ئاگری گرت و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری بەرکەوت؛ هیچ کەسیش بەمهۆیەوە گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام چەند کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 1944ـەە دامەزراوە و دەیان فیلمی سینەمایی و زنجیرەی تەلەڤزیۆنی بەرهەمهێناوە.

 

زانیاریی زیاتر: کۆنترۆڵکردن و کوژانەوەی ئاگرەکە زیاتر لە پێنج کاتژمێری خایاند و لە ڕووداوەکەدا چەندین باڵەخانەی نزیک لە ستۆدیۆکە چۆڵکران، هێشتا هۆکارەکانی ڕوودانی ئاگرەکە نەزانراون و لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە بەردەوامن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: