لە سەرەتای ئەمساڵەوە 400 هەزار ئەوروپی سەردانی عێراقیان کردووە

شەیری بکە لە:
لە سەرەتای ئەمساڵەوە 400 هەزار ئەوروپی سەردانی عێراقیان کردووە

بەغداد. وێنە: the cradle

ئاڤا نیوز

 

هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 400 هەزار گەشتیار سەردانی عێراقیان کردووە، بەڵام وەزارەتی ڕۆشنبیری پێیوایە عێراق پێویستی بە ڕێوشوێنی بەپەلە هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتوگوزار.

 

بۆچی گرنگە؟ بەشێک لە وڵاتان ڕێنمایی هاووڵاتیانیان دەکەن، گەشت بۆ عێراق نەکەن و هۆکارەکەشی بۆ ناسەقامگیریی ئەمنی، تیرۆر و ڕفاندن دەگەڕێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری رۆشنبیریی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 400 هەزار ئەوروپی سەردانی عێراقیان کردووە".

 

زانیاریی زیاتر: حکومەت لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوگوزار و کردنەوەی دەرگەی نوێیە بۆ گفتوگۆی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە سەردانی هاووڵاتیانیان بۆ عێراق قەدەغە کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ئامارەی وەزیری ڕۆشنبیری ئاشکرای کردوون، گەشتیارانی وڵاتانی دراوسێی وەک ئێران، سووریا و لوبنان ناگرێتەوە.

شەیری بکە لە: