لەبارەی دەنگە گەورەکەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت

شەیری بکە لە:
لەبارەی دەنگە گەورەکەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت

دیمەنێک لەو مین و تەقەمەنیانەی لەلایەن پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکان کۆکراونەتەوە، سەرچاوە: ئەرشیف


ئاڤا نیوز

لەبارەی دەنگە گەورەکەی نیوەڕۆ ئەمڕۆ دڵنیایی دەدرێت لەوەی هیچ ڕووداوێک نەبووە و دەنگی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و مین بووە.

چیرۆکی سەرەکی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەشێکی هەولێر و دەوروبەری دەنگێکی گەورە بیسترا، سەرچاوەی دەنگەکە بارەگای سەرەکی پاسەوانی سنووری عێراق بوو لە کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پاسەوانی سنوور بە ئاڤا نیوزی گوت: لیژنەیەکی ئەمنیی هاوبەشی نێوان ئاسایش و وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە نزیک کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە ئەو بۆمب و مینانەیان تەقاندووەتەوە کە لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە کۆکراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان