ژنێكی هەڵەبجەیی: تائێستا چوار منداڵم بێ سەروشوێنن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

پەیامنێری ئاڤا نیوز چەند هەڵەبجەییەکی دواندووە، یەکێک لەو کەسانە ژنێکە و دەڵێت "تائێستا چوار منداڵم بێسەروشوێنن".


چیرۆکی سەرەکی: سەبریە عەبدولقادرناوی ئەو ژنە، دەڵێت "من یەکێکم لە ڕزگاربووەکان، بەڵام چوار منداڵم لە ئێران بێسەروشوێن بوون کاتێک 16-3-1988 ڕامان کرد، دواتر کە لێبووردنی گشتی دەرکرا ژمارەیەک لە هەڵەبجەییەکان هاتنەوە بەڵام حکومەتی بەعس دەستگیریکردن و دووریخستنەوە، بەتۆمەتی ئەوەی سنووریان بەزاندووە".


باکگراوند: ئەمڕۆ 36 هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتیمانی سڤیل شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بریندار و ژمارەیەکیش بێسەروشوێن بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ