ئایدن مەعروف: وەک حزبێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەکەین

شەیری بکە لە:
ئایدن مەعروف: وەک حزبێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەکەین

ئایدن مەعروف- وێنە: KRG

ئاڤا نیوز


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی، ڕایگەیاند، بەرەی تورکمانی بۆ ئەمساڵ وەک پارتێکی سەربەخۆ بەشداری لە پڕۆسەی  ‌هەڵبژاردنەکان دەکات.


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دادگەی فیدراڵی عێراق، لیستی کۆتاکانی پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە، بەرەی تورکمانی بڕیاریدا وەک حزبێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات.


لێدوانی فەرمی: ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بۆ ئەمساڵ بەرەی تورکمانی عێراق لە هەولێر و سلێمانی، تایبەت لە هەولێر  وەک پارتێکی سەربەخۆی تورکمان لە هەڵبژاردنەکان بەشداری دەکەین.


زانیاریی زیاتر: هیچ جۆرە هاوپەیمانیەتییەک لەگەڵ حزبەکانی دیکەی تورکمانی نابەستین، چونکە زۆر هەوڵمان داوە و نەگەیشتووین بە هیچ رێککەوتنێک، بۆیە سەربەخۆ دەچینە نێو رکابەری بەدەستهێنانی کورسی تورکمانەکان لە پەرلەمانی کوردستان و لە ماوەیەکی نزیکدا ناوی کاندیدەکان    ئاشکرا دەکەین.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بەرواری 10-6-2024 پڕۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.


باکگراوند: لە 21 ی شووباتی ئەمساڵ، دادگەی فیدراڵی عێراق 11 کورسی کۆتاکانی کریستیان، تورکمان و ئەرمەنی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە و ژمارەی کورسییەکانی بۆ 100 کورسی کەمکردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: