قاسم ئەعرەجی: پشتیوانی ئەوەین هەڵەبجە ببێتە پارێزگا

شەیری بکە لە:
قاسم ئەعرەجی: پشتیوانی ئەوەین هەڵەبجە ببێتە پارێزگا

-وێنە میدیای عێراقی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق

ئاڤا نیوز


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە دەردەبڕێت و دەڵێت "ئەمە ڕۆژێکی بەئازارە و ئێمە بەردەوام دەبین لە یادکردنەوەی".


لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە ڕێوڕەسمی یادکرنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە بە میدیاکانی گوت: پێویستە کەسوکاری شەهیدان قەرەبوو بکرێنەوە، وەک ڕێزگرتنێک بۆ ئەو شەهیدانە پشتیوانی ئەوەین کە هەڵەبجە ببێتە پارێزگا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانی 2-4-2023 و 4-5-2023،  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و دوومی بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا نەخراوەتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.


باکگراوند: ڕۆژی 16-3-1988، ڕژێمی بەعسی لەناوچوو کیمیابارانی هەڵەبجەی کرد، بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتیمانی سڤیل شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بریندار بوون و تاوەکو ئێستاش بەشێک لە بریندارەکانی ئەو ڕووداوە چارەسەر وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: