بلینکن: دەبێت ئێران پەرەپێدانی پیتاندنی ئەتۆمی بوەستێنێت

شەیری بکە لە:
بلینکن: دەبێت ئێران پەرەپێدانی پیتاندنی ئەتۆمی بوەستێنێت

وێستگەیەكی ئەتۆمی ئێران- AP

ئاڤا نیوز


ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی داوا لە ئێران دەکەن، پەرەپێدانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان بوەستێنێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنیی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە دیداری لەگەڵ ڕافائێل گروسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، بابەتی پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و دۆخی وێستگەی ئەتۆمیی زاپاروژیای ئۆکراینا تاوتوێ کراوە.

 

زانیاریی زیاتر: بلینکن پشتیوانی ئەمریکای بۆ ئاژانسەكە لە ئەرکی بەدواداوچوونی ڕاستییەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەبڕیوە. ئەوەشی گوتوە کە وڵاتەکەی و هاوپەیمانە ئەوروپییەکان گوتویانە کە دەبێت ئێران پەرەپێدان بە پیتاندنی ئەتۆمی لە دامەزراوەکانیدا بوەستێنێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا هۆشداریداوە، ئەگەر ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هاوکار نەبێت، ئەوە بڕیاری زیاتر لە دژی ئەو وڵاتە دەردەکات.

 

باكگراوند: 13 ساڵ لەمەوبەر، ئەمریكا و چوار وڵاتی ڕۆژئاوا ڕێككەوتنێكیان لەگەڵ ئێران واژۆكردووە، تا ڕێگری بكەن ئێران دەستی بگات بە چەكی ئەتۆمی، بەڵام ئەمریكا لەدوای هاتنە دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2018 لە ڕێككەوتنەكە كشایەوە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: