پەیامی کونسووڵخانەکان بۆ یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە

شەیری بکە لە:
پەیامی کونسووڵخانەکان بۆ یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە

36 هەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بەشێک لە کونسوڵخانەکان لەهەرێمی کوردستان، بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامیان هەبوو، ڕێزیان لە ڕۆحی قوربانیانی جینۆسایدی هەڵەبجە گرت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: لەم ساڵیادە ناخۆشەدا کە ڕۆژی پرسە بارییە بۆ هەموو عێراقیەکان و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان،  بەشدارین لە یادکردنەوەی ڕۆحی  ئەو کەسانەی  گیانیان لەدەستدا و برینداربوون. لە هەمانکاتدا بەردەوام دەبین لە  پێکەوەکارکردن بۆ  ڕێگرتن لە دووبارە بوونەوەی کارەساتی قێزەونی لەم جۆرە.


لەلایەکی دیکەوە: ئەلینا ڕۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاند: بەهاوبەشی لەگەڵ كورد و عێراقییەكان ئەمڕۆ كوشتارگەی تۆقێنەری هەڵەبجە بەبیر دەهێنینەوە، پشتیوانی كەسوكاری قوربانیان دەكەین و   پێویستە لەسەرمان مافی مرۆڤ بپارێزین و ڕێگربین لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە جیهان. 

 

زانیاریی زیاتر: پەیامی كوونسوڵخانەكانی دیكە

 

کونسووڵخانەی کەنەدا لە هەولێر : باڵیۆزخانەی کەنەدا پرسە و سەرەخۆشی قووڵ ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکات، .ئەم جۆرە تاوانانە هانی کەنەدا دەدات کە هەوڵەکانی چر بکاتەوە بۆ  نەهێشتنی چەکی کیمیایی.


کونسووڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر: ئەمڕۆ یادی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەینەوە، هزرمان لەگەڵ قوربانیان و کەسوکارەکانیاندایە، کە تا ئێستاش لەژێر ئەم یادەوەرییە ترسناکەدا ئازار دەچێژن.


کونسووڵی گشتی تورکیا لە هەولێر:  ئەو کۆمەڵکوژییەی لە کیمیبارانەکەی 16ی ئاداری 1988 لە هەڵەبجە کرا،  پەڵەیەکی ڕەشی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا جێهێشت، بە دڵتەنگییەوە یادی دەکەینەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: