ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستان بەرز ڕاگیرا

شەیری بکە لە:
ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستان بەرز ڕاگیرا

وێنە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت و لە شار و شاروچکەکانی کوردستان، هاونیشتیمانيیان و بەرپرسان خولەکێک بۆ گیانی شەهیدان لەیەک کاتدا بەپێوە وەستان.


وێنە گەورەکە: بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی هەڵەبجە سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ هاونیشتمانییانی هەرێمی کورستان و هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێم، لە سەرجەم شار و شاروچکە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان هاونیشتیمانیيان و فەرمانبەران ساتێک بە بێدەنگی وەستان.


لێدوانی فەرمی: لە ڕێوڕەسمی 36 هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، لە گۆتارێکدا ڕایگەیاند: داوا لە حکومەتی عێراق دەکەين هەڵەبجە وەک پارێزگا بناسێنرێت.

 

باکگراوند: ئەمڕۆ 36 هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتیمانی سڤیل شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بریندار و ژمارەیەکیش بێسەروشوێن بوون.

 

وێنە- بەڕێوەچوونی 36 هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە

 

 

ڕێزگرتن لە قوربانیانی هەڵەبجە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ