محەممەد حاجی مەحموود: هەڵەبجە مافی بەسەر هەموو دنیاوە هەیە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، دەڵێت "هەڵەبجە مافی بەسەر هەموو دنیاوە هەیە و دەبێت حکومەتی عێراق داوای لێبووردن بکات و قەرەبوویان بکاتەوە.


لێدوانی فەرمی: محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە 36 هەمین ساڵیادی جینۆسایدی هەڵەبجە بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەیکرد و گوتی: هەڵەبجە مافی بەسەر هەموو دنیاوە هەیە نەک تەنیا دەوڵەتی عێراق، حکومەتی ئێستا وارسی دەسەڵاتی پێشووی عێراقە و دەبێت داوای لێبووردن لە خەڵکی هەڵەبجە بکات و قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان بکاتەوە.


باکگراوند: ئەمڕۆ 36 هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتیمانی سڤیل شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بریندار و ژمارەیەکیش بێسەروشوێن بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: