دەیان ژنی تورک لە زیندانەکانی بەغدان و داوا دەكەن بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكەیان

شەیری بکە لە:
دەیان ژنی تورک لە زیندانەکانی بەغدان و داوا دەكەن بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكەیان

زیندانی ڕەسافە لە بەغدا- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


دەیان ژنی تورک، لە زیندانی ڕەسافەی بەغدا بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش زیندانیکراون و داوا دەکەن بیگەڕێنرێنەوە بۆ تورکیا.


چیرۆکی سەرەکی: ماڵپەری میدڵ ئێست ئای  بڵاویکردووەتەوە: بە تۆمەتی ئەندامیەتی داعش 200 ژنی تورک لە زیندانەکانی عێراقدان و 37 لەوانە لە زیندانی ڕەسافەی بەغدا لەڕێگەی گرتەی ڤیدیۆیی پەیامیان بڵاکردووەتەوە و داواکارییەکیان ئاراستەی تورکیا کردووە.


زانیاریی زیاتر: بەپێی پەیامەکان ئەو ژنانە پەشیمانی خۆیان بۆ چوونە ناو داعش دەربڕیوە و دەڵێن، لە تەمەنی زۆر بچووکدا بوون "هەڵەیان کردووە"، هەروەها ڕەتیدەکەنەوە کە هەرگیز بەشداری چالاکیی چەکدارییان کردبێت و داوایان کردووە تورکیا بیانگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.


ئەمەش بزانە: دادوەرە عێراقییەکان سزای پێنج ساڵ زیندانییان بەسەر کچە کەم تەمەنەکاندا سەپاندووە، ئەوانی دیکەش سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، ئەو ژنانە دەڵێن، دادگەییکردنەکانیان لە عێراقدا دادپەروەرانە نییە و دەیانەوێت لە تورکیا دادگەیی بکرێن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە عێراق ئێستا نزیکەی 120 هاووڵاتی تورک لە کەمپی هۆڵی ڕۆژئاوای کوردستاندان و پێشتر تورکیا ڕایگەیاندبوو، کە دەبێت هەموو ئەوانەی لە ناو ئەو کەمپەدان بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێنرێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان