نێچیرڤان بارزانی: جینۆسایدی هەڵەبجە بەس بوو بۆ ئەوەی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان بناسرێن

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی: جینۆسایدی هەڵەبجە بەس بوو بۆ ئەوەی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان بناسرێن

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

ئاڤا نیوز

 

لە (36)ەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەستکەوتەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی قوربانیدانی گەلی کوردستانن و ئەرکی هەمووانە بیپارێزن، پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیاریەتییەکانی بەرامبەر قوربانیان جێبەجێ بکات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ئەڵقەیەکە لە زنجیرەیەک تاوان و جینۆساید و ئەنفال و دەرهەق بە گەلی ستەملێکراوی ئاشتیخواز و ژیاندۆست و مرۆڤپەروەری کوردستان کراوە، تەنیا گوناهیشی ئەوە بووە لە وڵاتی خۆیدا داوای ماف و ژیان و ئازادی و شکۆمەندی کردووە، ئەگەر هیچ دادپەروەرییەک هەبوایە، تەنیا جینۆسایدی هەڵەبجە بەس بوو بۆ ئەوەی هەموو مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، بناسرێن. پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم وا دەڵێت.

 

زانیاريی زیاتر: نێچیرڤان بارزانی جەخت دەکاتەوە، کە دەبێ هەڵەبجە و هەڵەبجەیییەکان و تەواوی قوربانییانی جینۆساید و ئەنفال و تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو لە هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە قەرەبوو بکرێنەوە، لە هەموو بوارەکانیشدا باشترین خزمەت بکرێن. بۆ ئەمەش پێویستە حکومەتی عێراق هەموو ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان بۆ قوربانییان جێبەجێ بکات. دەسکەوتەکان و قەوارەی سیاسی و دەستووریی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەلی کوردستانن بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، بۆیە ئێستاش ئەرکی هەمووانە بە یەکڕیزی و تەبایی بیانپارێزن.

 

باکگراوند: ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتیمانی سڤیل شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بریندار و ژمارەیەکیش بێسەروشوێن بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ