سەرۆكوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا سەرۆکوەزیران بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، تا ئێستا ئامادە نین، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە بکەنەوە و خزمەتکردنی خەڵکی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "لە 36مین ساڵیادی کیمیارانکردن و کۆمەڵکوژیی شاری هەڵەبجەدا، بەڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی بێتاوانی ئەو شارە خۆشەویستەی کوردستان دەکەینەوە کە بوونە قوربانی دڕەندەیی ڕژێمی پێشووی عێراق و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".
زانیاريی زیاتر: سەرۆکوەزیران بارزانی ئەمانەشی گوتووە؛
- ئامانجی سەرەکی ئەم تاوانە و تاوانەکانی دیکەی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە دژی خەڵکی کوردستان، جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و سڕینەوەی ناسنامەکەی بوو.
- پێویستە هەمیشە ئەم تاوانانەمان لە یاد بێت و هاندەرمان بێت بۆ داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
- لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، تا ئێستا ئامادە نین، قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی دیکە بکەنەوە، تەنانەت تا ئێستا ئامادە نین ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەش تەواو بکەن.
- خزمەتکردنی خەڵکی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین.
- مانگی ڕابردوو لە کاتی سەردانمان بۆ پارێزگای هەڵەبجە، ڕەزامەندیمان لەسەر هەموو ئەو داواکارییانە دا کە لەلایەن پارێزگار و بەرپرسانی کارگێڕی دەڤەرەکە خرانەڕوو.
- شەهیدانی کارەساتی هەڵەبجە و هەموو ئەو جینۆسایدانەی بەرامبەر خەڵکی کوردستان ئەنجامدراون، هەمیشە لە یادمانن و هەرگیز نابێت ڕێگە بدەین هیچ شتێک لەبیر خۆمان و دەوڵەتی عێراق بباتەوە، پێویستە قەرەبووی خەڵکی کوردستان بکەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: داعش هێشتا هەڕەشەیە لە ناوچەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: عێراق بەردەوام زۆنی قەیران و ئاڵنگاری بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئاڤا: چاوەڕێین بەغدا بەڵێنەکان جێبەجێ بکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: داعش هێشتا هەڕەشەیە لە ناوچەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: عێراق بەردەوام زۆنی قەیران و ئاڵنگاری بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: نامانەوێت عێراق ببێتە بەشێك لەو جەنگەی لە ناوچەكەدا هەیە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: پەیوەندییەکی باشی ئەمنیی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان پێنج ڕۆژ دوادەکەوێت