لێدوانی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە

شەیری بکە لە:
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە بۆ مووچە پێویستیان بە 940 ملیار دینارە، بەڵام بەغدا تەنیا 560 ملیار دیناری ناردووە و مووچەی شەهیدان و زیاتر لە 300 هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەکانی نەناردووە. 

 

لێدوانی فەرمی: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاندووە: مامەڵەكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگەی فیدراڵییە، هەرێمی کوردستان سەرجەم لیستەكانی بۆ بەغدا ناردووە و لەلایەن تەیف سامی، وەزیری داراییەوە بەبێ كێشە ناوبراوە، وەزارەتی دارایی هیچ پاساوێكی نەناردنی مووچەی بۆ عێراق نەهێشتووەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دارایی ڕوونی کردەوە بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستمان بەبڕی زیاتر لە (940) ملیار دینارە، بەڵام بەغداد (560) ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە، كە ئەوەش مووچەی شەهیدان و دامەزراوە ئەمنییەکان و مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و (307) هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەكان نەناردووە.

 

قووڵتر: داهاتی ناوخۆ (374) ملیار دینارە، بەشێكی داهاتەكە لەناو فەرمانگەكاندا چەكە و كاش نییە، بەشێكی دیكەی كە وەک داهات ئەژمار دەكرێت، بەڵام بەشێوەی قەرزی ئاو و كارەبا و قەرزەكانی دیكەیە كە لەلای هاووڵاتیانە و بەشێوەی كاش ناگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: