نرخی تابلۆی ژمارە نایابەکانی ھەڵەبجە دیاری کرا

شەیری بکە لە:
تابلۆی ژمارە هەڵەبجە - وێنە: تایبەت بە ئاڤا

تابلۆی ژمارە هەڵەبجە - وێنە: تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجە بکرێت، کە بە کۆدی ژمارە 23 دەستپێدەکات، نرخی تابلۆی ژمارە نایابەکانیش دیاری کرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی تۆماری تابلۆی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەڵەبجە ئاگاداری هاونیشتمانیان دەکاتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 17ـی ئازار، دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت کە تایبەتە بە پارێزگای ھەڵەبجە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هاونیشتمانییانەی ئۆتۆمبێلی ھەولێر، دھۆک، سلێمانییان ھەیە، دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆیان داواکاری پێشکەش بکەن بە مەبەستی تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ھەڵەبجە.

 

زانیاریی زیاتر: ھەر هاونیشتمانییەک خواستی کڕینی ژمارەی نایابی ھەیە، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات کە لە ژمارە  1000- 23ـەوە دەستپێدەکات تاوەکو ژمارە 9999- 23 کە نرخیان دوو ملیۆن دینارە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: