یاداشتێكی 17 خاڵی لەبارەی هەڵەبجەوە ئاراستەی كۆمكاری عەرەبی دەکرێت

شەیری بکە لە:
مۆنیۆمێنتی شەهیدانی پارێزگای هەڵەبجە - وێنە: شاد ئیبراهیم

مۆنیۆمێنتی شەهیدانی پارێزگای هەڵەبجە - وێنە: شاد ئیبراهیم

ئاڤا نیوز

 

لە هەولێر كۆنفرانسێكی تایبەت بە كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، تێیدا یاداشتێكی 17 خاڵی ئاراستەی كۆمكاری عەرەبی و عێراق كرا.

 

وێنە گەورەكە: 36 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە تێدەپەڕێت، بەڵام تاوەکو ئێستا قوربانییانی شارەكە قەرەبوو نەكراونەتەوە، ڕۆژی هەینی 15-03-2024 لە هەولێر كۆنفرانسی لە "لە جینۆسایدەوە بۆ ژیان" لەبارەی دۆخی هەڵەبەجە بەڕێوەچوو و ڕاسپاردەیەكی 17 خاڵییان ئاراستەی كۆمكاری عەرەبی كرد.

 

ڕاگەیەنراوی فەرمی: دەستەی بەڕێوەبەری كۆنفرانسەكە لە بەلاغەكەدا كە وێنەیەكی بۆ ئاڤا نیوز نێردراوە دەڵێت، پێویستە عێراق گرنگی بە قوربانییانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بدات و برینداران چارەسەر بكات.

 

زانیاریی زیاتر: دەستەی کۆنفرانسەکە داوا لە حكومەتی عێراقی دەکات قەرەبووی سەرجەم زیانلێكەوتووانی كیمیابارانی كوردستان بكرێتەوە، ڕێگری بكرێت بە هەموو شێوەیەک فڕۆكەی جەنگی بە ئاسمانی عێراقدا بسووڕێتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: دەستەی بەڕێوەبردنی كۆنفرانسی لە "لە جینۆسایدەوە بۆ ژیان" داوایەک ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکات و دەڵێت: داوا دەکەین زیاتر گرنگی بە یادی هەڵەبجە بدات و خزمەتی زیاتری شارەكە بكات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: