ئێران بەندەرەکانی ئەوروپا بۆ ناردنی چەک بۆ حیزبوڵڵا بەکار دێنێت

شەیری بکە لە:
ئێران بەندەرەکانی ئەوروپا بۆ ناردنی چەک بۆ حیزبوڵڵا بەکار دێنێت

وێنە: تێلیگراف

ئاڤا نیوز


ئێران بە سوود وەرگرتن لە بەندەرەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی ناردووە. 


وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی، ئێران لە ڕێگەی بەندەرەکانی ئانتوێرپ، ڤالێنسیا و ڕاڤێنا لە بەلجیکا و ئیسپانیا و ئیتالیا چەکی بۆ بەندەری لازقیە لە باشووری سووریا گواستووەتەوە، لەوێشەوە بۆ لوبنانی ناردووە. ئێران لە ڕێگەی شاردنەوەی باری کەشتییەکان و نادیارکردنی ئامانجی کەشتییەکانەوە هەوڵی شاردنەوەی ڕێڕەوی کەشتییەکانی داوە. 


زانیاریی زیاتر: گواستنەوە و ناردنی باری کەرەستە سەربازییەکان لە ژێر سەرپەرشتیی سوپای قودس و حیزبوڵڵا بووە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە ئەو کاروانی چەکانەی دەكردە ئامانج کە لە عێراقەوە دەچوونە سووریا، ئێران بۆ ناردنی چەک بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی ڕێگای دەریایی هەڵبژاردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: