چاوەڕێی هاوكاری مرۆیی بوون ئیسرائیل بۆردوومانی كردن

شەیری بکە لە:
چاوەڕێی هاوكاری مرۆیی بوون ئیسرائیل بۆردوومانی كردن

شوێنی ڕووداوەكە- وێنە: میدیای فەڵەستین

ئاڤا نیوز


ئیسرائیل بۆردوومانی ژمارەیەک سڤیلی کردووە لە کەرتی غەززەی فەڵەستین، کە چاوەڕێی هاوکاریی مرۆیی بوون، بەهۆیەوە 20 کەس کوژراون و 155 ی دیکەش برینداربوون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە لە فەڵەستین ڕایگەیاند: لەنزیک کەمپی کوەیت لە کەرتی غەززە ئیسرائیل بۆردوومانی ئەو کەسانەی کردووە کە چاوەڕێی هاوکاری مرۆیی بوون و بەهۆیەوە 20 کەس کوژراون و 155 کەسی دیکەش برینداربوون، چاوەڕوانیش دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بن.


زانیاریی زیاتر: تەلەفیزیۆنی ئەقسای فەڵەستینی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، نزیکەی 30 هەزار کەس لە نزیک کەمپی کوەیت چاوەڕێی هاوکاری مرۆیی بوون کاتێک فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیل بۆردوومانی کردوون.


باکگراوند: هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لە فەڵەستین 161 ڕۆژە بەردەوامە، تائێستا دەیان هەزار هاوڵاتی سڤیلی کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە و بەدەیان هەزار کەسیش برینداربوون

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: