سوودانی سەردانی هەڵەبجە ناكات

شەیری بکە لە:
سوودانی سەردانی هەڵەبجە ناكات

مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سەردانیکردنی سوودانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، ئەندامێکی پەرلەمان ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگاکە ناکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد بڵاویانکردبووەوە، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە یادی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە کە 16-3 یە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات.


لێدوانی فەرمی: موسە‌ننا ئە‌مین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: نووسینگە‌ی سە‌رۆکوە‌زیرانی عێراق وە‌ڵامی داواکارییەکەیان داوەتەوە، سە‌بارە‌ت بە‌ سە‌ردانیکردنی بۆ هە‌ڵە‌بجە‌ و ڕایگەیاندووە، سوودانى سەردانی ئەو پارێزگایە ناکات.


زانیاریی زیاتر: نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی، داوای لێبووردنی کردووە، بەهۆی هەندێک هۆکاری تایبە‌ت سەرۆکوەزیرانی عێراق ناتوانێت لە‌مە‌راسیمی یادکردنە‌وە‌ی کیمیابارانی هە‌ڵە‌بجە‌ لە ڕۆژی 16ـی ئەم مانگە ئامادە‌بێت. موسەننا ئەمین وای گوت.


باکگراوند: کیمیابارانی هەڵەبجە لە 16 ی ئاداری 1988 لەدواین ڕۆژەکانی جەنگی ئێران- عێراق ڕوویدا، ڕژێمی بەعس بە گازی کیمیایی پێنج هەزار خەڵکی سڤیلی هەڵەبجەی جینۆساید کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان