وێنە- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوو هاوپەیمانی و نۆ قەوارەی سیاسی و 23 بەربژێری سەربەخۆ، ناویان لە لقی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆماركردووە بۆ بەشداریكردن لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد شێتنەیی، بەرپرسی هۆبەی تۆماركردنی لیست و قەوارە سیاسییەكان لە لقی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: " بۆ بەشداریكردنیان لەخولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆمسیۆنی لقی هەولێری باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دوو هاوپەیمانی تۆماركراون ئەوانیش هاوپەیمانێتی سەردەم كە پێكهاتووە لە سێ حزب، هاوپەیمانی دووەم هاوپەیمانی هەرێمی كوردستانە ئەویش لە سێ حزب پێكهاتووە هەروەها نۆ لایەنی سیاسی و 23 بەربژێری سەربەخۆ ناویان تۆماركردووە.
زانیاریی زیاتر: وادەی تۆماركردنی حزب ولیست و هاوپەیمانێتییەكان درێژ ناكرێتەوە و دوا وادەش بۆ تۆماركردنی ناوی بەربژێرەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنی و كاغەزی تاوەكو 22 ی ئادارە، لە 13 ی ئادارەوە لیستی بەربژێری حیزبەكانیان وەرگرتووە و تا 22 ی ئادار بەردەوام دەبێت. فەرهاد شێتنەیی وای گوت.
باكگراوند: بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە 10-6-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە