فراکسیۆنێکی نوێی سوننە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
فراکسیۆنێکی نوێی سوننە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیێنرا

باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

چوار ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم و سیادە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وازیان لە فراکسیۆنەکانیان هێنا و لەپاڵ سیاسییەکی عێراق، فراکسیۆنی سەدارەیان ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: مەحموود مەشهەدانی، تەلال زوبعی، خالد عوبێدی، محەممەد نوری عەبد و فارس ئەلفارس کە سەرکردەیەکی سیاسییە، فراکسیۆنەکەیان پێکهێناوە و پێیانوایە ئەم فراکسیۆنە پێویستییەکی نیشتمانییە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فراکسیۆنی سەدارە ڕایگەیاندووە: "لەپێناو ئەوەی نوێنەرێکی ڕاستەقینەی گەل بین، فراکسیۆنی سەداڕەمان دروستکردووە و لەو ڕێگەیەوە درێژە بە کارى سیاسى دەدەین".

 

قووڵتر: کشانەوەی زوبعی و مەشهەدانی لە هاوپەیمانیی عەزم بۆ ئەوەیە لە دەنگدانی داهاتووی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەشێوەی سەربەخۆ خۆیان بەربژێر بکەن بۆ ئەو پۆستە، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی یەکلابوونەوەی بەشێکی سوننەکان لەسەر بەربژێرکردنی سالم عیساوی.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: "ئەگەر حەلبووسی هیچ بەربژێرێکی بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران نەبێت، ئەوا لەنێوان زوبعی و مەشهەدانی پاڵپشتی یەکێکیان دەکات بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی خۆی." شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت.

شەیری بکە لە: