سەرۆکی لیژنەی تەندروستی: زۆرینەی کەرەستەکانی جوانکاریی خانمان بەسەرچوونە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی: زۆرینەی کەرەستەکانی جوانکاریی خانمان بەسەرچوونە

د. ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەدات، بەشێکی زۆری ئەو کەرەستە جوانکارییانەی لە دەروازە سنوورییەکانەوە هاوردەی عێراق دەکرێن، مۆڵەتیان نییە.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە دەیان تۆن کەلوپەلی جوانکاری خانمان لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە هاوردەی عێراق دەکرێن، بەشێکی زۆری ئەو کەرەستانە ماوەیان بەسەرچووە.

 

لێدوانی فەرمی: د. ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق ڕایگەیاند: "95%ـی کەلوپەلەکانی جوانکاریی خانمان کە هاوردە دەکرێن،  ماوەیان بەسەرچووە و مۆڵەتیشیان نییە".

 

زانیاریی زیاتر: بەهۆی ناشارەزایی لیژنەکانی پشکنینی دەروازەکانەوە، ناتوانرێت دەست بەسەر ئەو کەرەستانە بگیرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ