گوتەبێژی یەکێتی: بە لیستەکەی لاهوور شێخ جەنگی نیگەران نین

شەیری بکە لە:
گوتەبێژی یەکێتی: بە لیستەکەی لاهوور شێخ جەنگی نیگەران نین

سەعدی ئەحمەد پیرە و لاهوور شێخ جەنگی

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت سەرنجیان لەسەر خۆئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردن، لای ئەوان لاهوور شێخ جەنگی جێی باس نییە و بە لیستەکەی نیگەران نین.

وێنە گەورەکە: لاهوور شێخ جەنگی دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و لەو چوارچێوەیەدا لیستەکەی بە ناوی (بەرەی گەل) لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە.

 

بۆچی گرنگە: چاوەڕوان دەکرێت لاهوور شێخ جەنگی دەنگێکی زۆری یەکێتی ببات و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کورسییەکانی ئەو حیزبە هەبێت.

لێدوانی فەرمی: لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا نیوزدا لەبارەی بەشداریکردنی لاهوور شێخ جەنگی لە هەڵبژاردن، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی گوتی: "دوای کۆنگرەی پێنج لاهوور شێخ جەنگی هیچ ڕۆڵ و پەیوەندییەکی بە یەکێتی نەماوە، ئێستا یەکێتی سەرنجی لەسەر خۆئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردن، بۆیە لاهوور جەنگی جێی باس نییە و یەکێتی پێی نیگەران نییە".

لەلایەکی دیکەوە: سەعدی پیرە ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێتی بەتەواوەتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، دوای ئەوەی کۆنگرەمان کردووە توانیویانە هێزەکان و تواناکانیان کۆبکەنەوە و کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیان وەلابنێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: