حكومەتی عێراق: ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

شەیری بکە لە:
حكومەتی عێراق: ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

باسم عەوادی، گوتەبێژی حكومەتی عێراق

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت. دەشڵێت "وەزارەتی دارایی عێراق پابەندە بە ناردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان".

 

وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو دادگەی فیدراڵی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کە دەبێت تاوەکو هەژماری فەرمانبەران تەواو دەبێت، وەزارەتی دارایی عێراق بە کاش پارەی مووچەی فەرمانبەران خەرج بکات.

 

لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند: ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و ئەو هەواڵانەی لەبارەی ڕاگرتنی پارەداركردنەوە بڵاودەكرێنەوە دورە لە ڕاستییەوە.


زانیاریی زیاتر: پێویستە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان هەماهەنگی بكەن بۆ پەلەكردن لە پرۆسەی بە بانكیكردنی مووچەخۆران لە بانكە باوەڕپێكراوەكان، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی پابەندە بە ناردن و پێدانی مووچەی مانگی سێی هەرێمی كوردستان.

 

لەلایەكی دیكەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی مووچە، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و چەند بابەتێكی دیكە كۆبووەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: