بەشێک لە حیزبەکانی کوردستان ئامادەنین بۆ هەڵبژاردن

شەیری بکە لە:
بەشێک لە حیزبەکانی کوردستان ئامادەنین بۆ هەڵبژاردن

هەڵبژاردنی پێشوو لەهەرێمی كوردستان- وێنە- محەممەد شوانی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ئاماژە بەوەدەدات، لە %85 حیزبەکانی کوردستان ئامادەییان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە، بەشێکیشيان ئامادەنین بۆ هەڵبژاردن.


وێنە گەورەکە: سبەی دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی حیزب و هاوپەیمانێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، تا ئێستا 15 حیزب و 18 بەربژێر سەربەخۆ ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردنیان بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ڕادەستی کۆمیسیۆن کردووە.


لێدوانی فەرمی: "لە کۆی 50بەربژێری سەربەخۆ 18 بەربژێر و لەکۆی 37 حیزب 15 حیزب فۆرمی بەشداریکردنیان پڕکردووەتەوە و بۆ کۆمیسیۆنیان گەڕاندووەتەوە."  فەرهاد ئەسعەد، بەرپرسی کاروباری پارتەکان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.


زانیاریی زیاتر: مەرجە لایەنە بەشداربووەکان پاکانەی دەستەی دەستپاکی لیست و بەربژێرەکانیان پێشکەش بە کۆمیسیۆن بکەن،  تۆمارکردنی بەربژێرەکان و لیستەکان لەمڕۆوە دەستپێدەکات تاوەکو 22-03-2024، لە دوایین ڕۆژدا ناوی بەربژێر، لیست و هاوپەیمانەتییەکان بڵاودەکرێتەوە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: