هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و ئیبراهیم کاڵ، سەرۆکی دەزگەی میت. وێنە: میدیا تورکییەکان
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی لوتکەی ئاسایشی نێوان تورکیا و عێراق، سبەی پێنجشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگەی میتی تورکیا سەردانی بەغدا دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەم کۆبوونەوەیە هەنگاوی گەورەتری بەدواوەیە، چونکە باس لە وردەکاریی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئۆنجو کەچێلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: "هیوادارین هەموو لایەنەکانی عێراق لە چوارچێوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەشدا بگەنە ڕێککەوتن و هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە".
بابەتی ستراتیژیی: لە کۆبوونەوەکەدا دەرفەتەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە بواری ئاسایش، پەرەپێدانی سەرچاوەکانی گازی سرووشتی، پەرەپێدانی پرۆژەی هاوبەش لە بواری وزە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهان تاوتووێ دەکرێن.
پێدراوە ڕاستەکان: پرسی هاوکاری ئاسایش و سەربازی نێوان هەردوو وڵات لە دانوستانەکانی سبەینێدا، یەکەم بڕگەی کارنامەی کوبوونەوەکە دەبێت. پەرەپێدانی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" تاووتوێ دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی فەرمان بە بژمێرەكان دەكات ڕۆژی هەینی پرۆسەی سەرژمێری تەواو بكەن
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوای پڕچەککردنی هێزەکانی سنوور دەکات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای کۆبوونەوەیەکی خێرا لە کۆمکاری عەرەبی دەکات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازی لە فەرمانی دەستگیركردن بۆ نەتانیاهۆ و گالانت دەکات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 95%ی پرۆسەی سەرژمێری تەواو کراوە
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی: ئەمریکا بەر پرسیارە لەهەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق