51ـین کۆنگرەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە تورکیا بەرێوەدەچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڵای وڵاتانی ئیسلامی لە تورکیا
ئاڤا نیوز
51یەمین کۆبوونەوەی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی تێیدا بەشداردەبن، لە 21-22ی حوزەیران لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: تورکیا بۆ ئەمساڵ میوانداری لە 51یەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی دەکات، پرسە گرینگەکانی تایبەت بە موسوڵمانانی جیهان، دۆخی قوبرس، دۆخی سووریا، قسەی لەسەر دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی کە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە وەرگیراوە، لە 29ی نیساندا شاندێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و وڵاتانی ئیسلامی لە شاری جددەی سعودییە کۆدەبنەوە، بۆ ڕێکسختنی کۆنگرەکەی ئیستەنبووڵ.
زانیاریی زیاتر: نوح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا وەک نوێنەری تورکیا لە کۆبوونەوەکەی جددە بەشدار دەبێت، هەروەها نوێنەری57 وڵاتی ئەندام لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداردەبن، ڕەشنووسی یاداشتنامەی کۆنگرەکە ئامادە دەکەن و بۆ ئەوەی دواتر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوە لە کۆنگرەکە پەسەند بکرێت.
باکگراوند: تورکیا لە ساڵانی 2004،1991،1976 پێشوازی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەیەکی گرنگ و ڕاشکاو لەنێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت
- تەندروستی
- 56 خولەک لەمەوپێش
بەبێ پشكنینی ڤێرتێرنەری هێنانی گۆشت بۆ هەولێر قەدەغە کرا
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرهاد زیرەک دوای دابڕانێکی زۆر لە ئاڤا دەردەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی دەنگۆیەک لە دوو شوێنی هەولێر نرخی زەوی بۆ دوو هێندە بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: دوو شەو نەخەوتن چوار ساڵ بەتەمەنتر دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی تورکیا: پەکەکە لە کۆتایی مانگی نیسان کۆنگرە دەبەستێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزە نرخی جانتا و چادر لە ئیستەنبووڵ بەرز دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا پرسەنامەیەک ئاڕاستەی ئێران دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی قەتەر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەرعەباس سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند