عەممار حەکیم: هەندێک لایەن ترسیان لە سەرکەوتنەکانی سوودانی هەیە

شەیری بکە لە:
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە - وێنە: واع

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە - وێنە: واع

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە داوا لە لایەنە سوننییەکان دەکات پەلە بکەن لەسەر دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان، دەشڵێت "هەندێک لایەن ترسیان لە سەرکەوتنەکانی سوودانی هەیە".

 

لێدوانی فەرمی: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا ناوی هیچ بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی نەکراوەتەوە، کارەکە پێویستی بە هەندێک وردەکاریی زیاتر هەیە.

 

قووڵتر: چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ بەربژیرێکی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پێشنیاز نەکردووە، بەڵام کارلێکی هەبوو لەگەڵ هەندێک لەو کەسانەی خۆیان بەربژێرکرد.

 

زانیاریی زیاتر: ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە نیسبەت ڕەوتی حیکمەوە باشبوون، بەڵام هەمواری یاسای هەڵبژاردن سوودی نییە.

 

گۆشەیەکی دیکە: عەممار حەکیم پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتەکەی سوودانی دووپاتکردەوە و گوتی: سەرکەوتنەکانی سوودانی ترسی لای هەندێک لایەنی سیاسی دروستکردووە، ئەو لایەنە سیاسییانە هەست بە نیگەرانی دەکەن لە ڕۆڵیان و متمانەی شەقام و پاشەکشەیان لەڕووی سیاسییەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان