ڕووسیا باڵیۆزی سویسرا بۆ لێپێچینەوە بانگهێشت دەکات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا باڵیۆزی سویسرا بۆ لێپێچینەوە بانگهێشت دەکات

مۆسكۆ- میدیای ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی سویسرا پشتگیریی لەوە کرد ئۆکراینا سامانە ڕاگیراوەکانی ڕووسیا بە کار بهێنێت، ڕووسیا باڵیۆزی سویسرای بۆ لێپێچینەوە بانگهێشت کرد.

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: هەفتەی ڕابردوو یاسادانەرانی سویسرا زنجیرەیەک پێشنیاریان پەسەند کرد کە وا دەکەن سویسرا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ملیاران دۆلاری سامانی ڕاگیراوی ڕووسیا بۆ قەرەبووکردنەوەی ئۆکراینا بە کار بهێنن. گەرچی ڕۆژئاوا بە گشتی بیرۆکەکەیان پێ باشە، بەڵام هێشتا کۆدەنگییەک لەسەر چۆنێتیی جێبەجێکردنی بیرۆکەکە نییە.

 

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند:  باڵیۆزی سویسرامان بانگهێشت کردووە بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو هەنگاوە، کە پێشێلکردنێکی گەورەی بنەما و بنەڕەتی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر موڵکی دەوڵەتی ڕووسیا، لەژێر هەر ناوێکدا بێت، لە دزی زیاتر هیچی تر نییە، ئەویش دزییەکە لەسەر ئاستی حکومەت .

 

باکگراوند: دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە 2022دا، وڵاتانی ڕۆژئاوا نزیکەی 300 ملیار دۆلاری یەدەگ و سامانی بانکی ناوەندیی ڕووسیایان ڕاگرت. تەنيا لە سویسرا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلاری ڕووسیا ڕاگیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان