ئیتاڵیا دوو درۆنی حووسییەكان تێكدەشكێنێت

شەیری بکە لە:
ئیتاڵیا دوو درۆنی حووسییەكان تێكدەشكێنێت

دەریای سوور- وێنە: عەرەبی 21

ئاڤا نیوز


وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، كەشتییەكی جەنگیی وڵاتەكەی دوو درۆنی حووسییەكانی لە دەریای سوور تێكشكاندووە.


چیرۆكی سەرەكی: دوای ئەوەی پەرلەمانی ئیتاڵیا ڕێی بە بەشداریكردنی ئیتاڵیاى دا لە ئۆپەراسیۆنی ئاسپیدێس-دا، ئەمە یەكەم كردەی ڕاگەیەنراوی ڕۆمایە لە ناوچەكەدا.


لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئاسپیدێسی یەكێتیی ئەوروپادا، كەشتیی جەنگیی كایۆ دویلیۆ بۆ بەرگریكردن لە خۆی دوو درۆنی تێكشكاند.


باكگراوند: یەكێتیی ئەوروپا مانگی ڕابردوو بە ئامانجی پاراستنی كەشتییە نێودەوڵەتییەكانی نێو دەریای سوور، ئۆپەراسیۆنی ئاسپیدێسی خستە گەڕ، ئیتاڵیاش فەرماندەیی كرداریی ئۆپەراسیۆنەكەی لە ئەستۆ گرتووە.


زانیاریی زیاتر: وشەی ئاسپیدێس بە گریكی واتە مەتاڵ، یان قەڵغان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: